هاكهره پورتوگالییهكه كۆمهڵێك بهڵگهی ریال مهدریدی دهستكهوتووه
ریال مهدرید پارێزهرێكی كردووه بۆ ئهوهی ئهو بهڵگانه بگهڕێنێتهوه
رۆی پینتۆ هاکەرە پۆرتوگاڵیەکە کۆمەڵێک بەڵگەی گرنگی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیای دەستکەوتووە.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە رۆی پینتۆ هاکەرە بەناوبانگە پۆرتوگاڵیەکە دوای دەستگیرکردنی بە تۆمەتی سیخوری کردن لەسەر بەڵگەی چەندین یانە و هاک کردنی هەژمارە فەرمیەکان، ئێستا دەرکەتووە کە ئەو هاکەرە چەندە بەڵگە و ئیمەیلی یانەی ریال مەدریدیشی هاک کردووە، بەڵام بە هۆی دەستگیرکردنی نەیتوانیوە ئەو بەڵگانە ئاشکرا بکات و یانەکەش لە رێگەی پارێزەری تایبەتی خۆیان لە هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو بەڵگانەن.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە ئەو بەڵگانە پێک دێن لە چەند بەڵگەی دارایی و گرێبەستی یاریزانەکانە و لە ئەگەری بڵاوکردنەوەی، لەوانەیە ئەو یانەیە تووشی کێشەی گەورە ببێتەوە.