کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوت کۆتاییهات

لەبارەی پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی ئەیلوولی 2025، شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەوەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغدا، لەگەڵ وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ کۆبوونەوە.
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا ڕایگەیاند: شاندەکەی حکوومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان و ئەندامێتی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەک بەرێوبەری گشتی پێکهاتوون.
کوردستان24 زانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەدا، باسی هەنگاوەکانی کۆتایی دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و ڕێککەوتنی سێ لایەنەی نێوان حکوومەتی عیراق وحکوومەتی هەرێم و کۆمپانیاکان کراوە.
کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت داوایان لەوەزارەتی نەوتی عیراق کردووە، پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، ڕێککەوتنی نووسراو واژۆ بکەن.