پاکستان تیکتۆکی قەدەغە کرد

هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

K24- هەولێر:

حکومەتی پاکستان بە بیانووی ئەوەی تیکتۆک کاری “ناڕەواشتیی” تێدایە بڕیاریدا ئەو بەرنامەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە بکات.

دەسەڵاتی پەیوەندییەکانی پاکستان ئاماژەی بەوەداوە، چەندین گروپی جیاوازی کۆمەڵگای پاکستان سکاڵایان دژی تیکتۆک تۆمار کردووە و گلەیی ئەوەیان کردووە، پێچەوانەی بەها رەوشتییەکانی وڵاتەکەیانە.

تاوەکو ئێستا کۆمپانیای تیکتۆک هیچ راگەیەندراوێکی لەوبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.

پێشتریش، ئەمەریکا هەڕەشەی بلۆککردنی تیکتۆکی کرد، بەڵام ئەو کارە جێبەجێنەکرا.

لە جیهان، 500 ملیۆن کەس تیکتۆک بەکار دەهێنن کە تێیدا رۆژانە وێنە و ڤیدیۆی خۆیان بڵاودەکەنەوە.

Reuters