چین ڕەتیدەکاتەوە هیچ پیلانگێڕییەک لە دژی ئەمەریکا کرا بێت

چین لە بارەی کۆبوونەوەی لووتکەی بەیژینگ لەنێوان سەرۆکەکانی چین، ڕووسیا و کۆریای باکوور بەبۆنەی یادی سەرکەوتنی کۆماری چینی میللی لە جەنگی دووەمی جیهاندا، وەڵامی ئەمەریکای دایەوە و ڕەتیکردووەتەوە لەم دیدار و بۆنەیە هیچ پلانگێڕییەک لە دژی ئەمەریکا کرا بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئەیلوولی 2025، گوو جیاکۆن، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی چین لەگەڵ هەر وڵاتێک، هەرگیز لە دژی هیچ لایەن و وڵاتی سێیەم نییە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چی ڕاشیگەیاند، میوانداریی ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکورر بۆ بەشداربوون لە یادی سەرکەوتنی چین لە جەنگی دووەمی جیهانی، تەنیا جەختکردنەوەیەکە لە بەهێزی پەیوەندییەکانی بەیژینگ لەگەڵ مۆسکۆ و پیۆنگیانگ.
ئەم ڕوونکردنەوەیەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە، 03ـی ئەیلوولی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا نیگەرانییەکانی خۆی لە بارەی کۆبوونەوەی لووتکەی بەیژینگ دەبڕی و بە پیلانگێڕی دژی ئەمەریکای ناوبرد.