ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی پرۆسه‌ی ئاشتی تاوتوێ ده‌كه‌ن

ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی پرۆسه‌ی ئاشتی و پێشهاته‌كانی توركیا و سووریایان تاوتوێ کرد.
پێنجشەممە 4ـی ئەیلوولی 2025، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، سه‌ردانی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په‌ی كرد.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، تەوەرێکی کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا، تایبەت بوو بە پرۆسه‌ی ئاشتی 'توركیای بێ تیرۆر'، هەروەها كاروباره‌كانی كۆمیسیۆنی ئاشتی و برایه‌تی تاوتوێ كران.
هاوكات هەر لە کۆبوونەوەکەدا ڕه‌وشی سووریا و هه‌سه‌ده و پێشهاته‌كانی ئه‌و وڵاته تاوتوێ کران.
دوای کۆبوونەوەکە، هەردوولا هیچ ڕاگەیەنراوێکیان بڵاو نەکردەوە و ئەنجامی کۆبوونەوەکەشیان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکرد.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری ئەم جارەی تورکیا، 27ـی شوباتی ئەم ساڵ داوای لە پارتەکەی کرد، کۆنگرە ببەستێت، خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت. پەکەکەش لە 5-7ـی ئایاری ئەم ساڵ، 12مین کۆنگرەی خۆی بەست و بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و خۆ هەڵوەشاندنەوەی دا.