سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئیمارات پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان دووپات کردەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبووەوە.
هەینی 5ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: لەگەڵ شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوەی ئیمارات، دووپاتمان لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان کردەوە.
دەشڵێت: دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەمان تاوتوێ کرد.

لەگەڵ بەڕێز شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات، جەختمان لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان کردەوە و دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەمان تاوتوێ کرد.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) December 5, 2025
