عێراق دەبێتە ئەندام لە بانكی ناوەندی ئەوروپا
دەرفەتی پێدەدرێت سوود لە شارەزایی بانكەكانی جیھان وەرگرێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق بە فەرمی بووە ئەندام لە بانكی ناوەندی ئەوروپا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیدا، ھەوڵەكانی وەزارەتەكە بۆ بە ئەندامبوونی عێراق لە بانكی ناوەندی ئەوروپا سەركەوتوو بووە، ئەوەش لەژێر رەزامەندی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگارانی بانكەكەیە، بۆ ئەوەی عێراق ببێتە بەشێك لە ئەنجومەنەكە، بەو پێییەی لە كاتی پرۆسەی دەنگدان توانی ئەندامبوونێتی خۆی بەدەست بھێنێت.
جەختیشیكردەوە، ھەر لەگەڵ ئەندامبوونی عێراق لە بانكی ناوەندی ئەوروپا، دەرفەتێكی باشی پێدەدرێت، بۆ ئەوەی سوود لە شارەزایی بانكەكانی جیھان وەرگرێت، تاوەكو لە رێگەیەوە پەرە بە سیستمی بانكی خۆی بدات، ھەروەھا سوود لە ھاوكارییە ھونەرییەكان دەبینێت، بۆ ئەوەی زهمینهیهكی گونجاوتر بۆ وەبەرھێنان ئامادە بكات.
راشیگەیاند، ھەرچەندە ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخێكی ئەستەمی لە جیھاندا دروستكردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیویانە بە سەركەوتووانە ئەو ھەنگاوە بنێن.