سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە کۆبوونەوەدان

سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ پاریس، گەیشتە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا و ئێستا لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لە کۆبووونەوەدان.
هەینی، 5ـی ئەیلوولی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر به کوردستان24ـی ڕاگەیاند: سەرۆک بارزانی لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لە پارکی ئۆندرێ سیترۆێن، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پەردەی لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادا، هەر لەو ڕێوڕەسمەدا، سەرۆک بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد، تێیدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و گوتی: فەرەنسا بە درێژایی مێژوو، هەموو کات هەڵوێستی مرۆڤایەتی و دۆستایەتیی بەرانبەر بە گەلی کوردستان بووە و لە سەردەمی ژەنەراڵ دیگۆل تا ئەمڕۆ هەموو کات فەرەنسا پشتیوانی دۆزی گەلی کوردستان بووە و یەکەم وڵات بووە ڕێگەی داوە ئەنستیتۆی کوردستانی لە پاریس بکرێتەوە.