کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم، پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە، 06- 09- 2025 بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش 1 تا 2 پلە نزم دەبنەوە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەش کرد، پیشبینی دەکرێت کەشی سبەی یەکشەممە 07- 09- 2025، ئاسمان ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی

دهۆک : 38 پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی

سۆران : 36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی

 

 
 
Fly Erbil Advertisment