داواكارییهكی ریال مهدرید رهتكرایهوه
ئهنجوومهنی باڵای وهرزش وهڵامی داواكارییهكهی ریال مهدریدی دایهوه
ئەنجوومەنی باڵای وەرزشی ئیسپانیا داوایهکەی یانەی ریال مەدریدی رەتکردەوە بۆ ئامادەبوونی هاندەرەکانیان لە یاریگە، لە یارییهكانی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە.
ماڵپەری دێفینسا سێنترالی ئیسپانی بلاویکردووە، لە ماوەی رابردوو کارگێری یانەی ریال مەدرید داوایەکی لە ئەنجوومەنی باڵای وەرزشی وڵاتەکەیان کردووە، بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ رێگە بە هەموو هاندەرانیان بدەن لە یاریگە ئامادەبن، بەڵام ئەنجومەنەکە ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە ئەوان تەنها بۆیان هەیە رێگە بە 30%ـی هاندەرەکانیان بدەن لە یاریگەکان ئامادەبن، چونکە تاوەکو ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیەکی گەورەیە و ناکرێت لە شوێنە گشتیەکان قەڵەبالغی دروست ببێت.
لەلایەکی دیکەوە ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووە لە هەر ئەگەرێکدا ئەگەر ئەو یانەیە بیەوێت لە بڕی یاریگەی دی ستێفانۆ یاریگەیەکی دیکە هەڵبژێرێت، ئەو کات دەتوانن یاریگەی یانەی سێڤییا یاخود گرانادا بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلیگ سوود لێوە ببینن و دهتوانن ژمارهی هاندهرانیشیان له نێو یاریگه زیاتر بكهن.