سه‌رایا جه‌واد: ئامانجمانه تۆڵه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و عه‌له‌وییه‌كان بكه‌ینه‌وه

له‌و كاته‌ی دۆخی ئه‌منی له چه‌ندین ناوچه‌ی سووریادا ئاڵۆزه و له دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووش، شه‌ڕی خوێناوی له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته ڕووی داوه، گرووپێگی نوێی چه‌كداری خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و وه‌كوو خۆی ئاماژه‌ی پێ كردووه، ئامانجیان لێدانی سوپای حكوومه‌تی نوێی دیمه‌شقه.
گرووپی "رجال النور – سرایا الجواد"، له گرته‌ڤیدیۆیه‌كی له 2ـی ئابی ڕابردوو بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا دامه‌زراندن و به‌رنامه‌ی كار و ئامانجی خۆی ڕاگه‌یاندووه، هاوكات له 14ـی هه‌مان مانگدا گرته‌ڤیدیۆیه‌كی دیكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه كرده‌یه‌كی چه‌كداریی نیشان ده‌دات و ده‌ڵێت، هێزه‌كانی ئاسایشی گشتیی حكوومه‌تی نوێی سووریایان به ئامانج گرتووه و مه‌به‌ست له‌و كرده‌یه‌ش "تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی گیانی هه‌موو شه‌هیدانی سووریایه."
ئه‌م گرووپه نوێیه چه‌كدارییه‌ی سووریا گرته‌ڤیدیۆیه‌كی دیكه‌شی له 1ـی ئه‌م مانگه بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، له هه‌مان ڕۆژدا كرده‌یه‌ی چه‌كدارییان له دژی پێگه‌یه‌كی حكوومه‌تی نوێی سووریا ئه‌نجام داوه، وه‌كوو تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ "به‌شار ئه‌سه‌د و هاوه‌ڵانی."
سه‌رایای جه‌واد، گرووپه چه‌كدارییه نوێیه‌كه‌ی سووریا له چه‌ند پۆستێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاندووه، ئامانجی سه‌ره‌كیان لێدانه له هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی نوێی دیمه‌شق و كرده‌وه چه‌كدارییه‌كانیشیان له‌م دواییانه‌دا په‌رچه‌كرداری ڕووداوه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای سووریایه كه "له لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه له دژی عه‌له‌وییه‌كان ئه‌نجام دراون."
ده‌ركه‌وتنی ئه‌م گرووپه نوێیه وه‌كوو گرووپێكی نوێی له ناوچه‌ی كه‌ناراوه‌كانی سووریا، دوای چه‌ند مانگێك له دیارنه‌مانی میقداد فه‌تیحه، دامه‌زرێنه‌ری لیوای "قه‌ڵغانی كه‌ناراوه‌كان – درع الساحل"، دێت. پێشتر میقداد له مانگی شوباتی ئه‌م ساڵدا له گرته‌ڤیدیۆیه‌ك ده‌ركه‌وت و دامه‌زراندنی لیوای قه‌ڵغانی كه‌ناراوه‌كان ڕاگه‌یاندبوو و سه‌رپه‌رشتیی پاشماوه‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای سووریا ده‌كرد و داوای له عه‌له‌وییه‌كان كردبوو چه‌ك هه‌ڵبگرن و بچنه پاڵی.