گفتووگۆی نێوان پاریس سانجێرمان و كریستیانۆ ئاشكرا بوو

له‌ فه‌ره‌نسا به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ كریستیانۆ كۆبوونه‌ته‌وه‌

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی دەست پێکردووە.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان دوای گەشتەکەی رۆناڵدۆ بۆ وڵاتەکەیان، بە دەرفەتیان زانیوە لە نزیکەوە لەگەڵ ئەو یاریزانە گفتوگۆ بکەن، بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو بگوازنەوە ریزەکانیان، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دوای یارییەکەی نێوان فەڕەنسا و پۆرتوگاڵ کە ئەمشەو لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکرێت، نوێنەرانی شازادەکان لە نزیکەوە چاویان بە گۆڵکارەکەی پۆرتوگاڵ بکەوێت.

کریستیانۆ تاوەکو هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانەی یۆڤێنتوس هەیە و ئەو یانەیەش بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین تاوەکو کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەستبەرداری بن.