ڕووسیا: ڤاکسینی چارەسەری شێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەکارهێنان

سەرۆکی ئاژانسی پزیشکی و بایۆلۆژیی فیدراڵی (FMBA)، ئاماژەی داوە، ڤاکسینیانی چارەسەر شێرپەنجە لە تاقیکردنەوەکان ئەنجامەکانی سەرکەوتوو بووە و ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.
ڤیرۆنیکا سکڤۆرتسۆڤا، سەرۆکی ئاژانسی پزیشکی و بایۆلۆژیی فیدراڵی (FMBA)، لە میانی کۆڕبەندی ئابووریی ڕۆژهەڵات (EEF) ڕایگەیاند، ڤاکسینی شێرپەنجەی ڕووسیا بە سەرکەوتوویی تاقیکردنەوەکەی تەواو کردووە و نیشانەی سەلامەت و کاریگەرییەکی بەرزی نیشانداوە.
سکڤۆرتسۆڤا ئاماژەی دا، "ڤاکسینەکە ئێستا ئامادەیە بۆ بەکارهێنان و چاوەڕێی وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمین؛ گوتیشی: توێژینەوەکان چەندین ساڵیان خایاندووە بۆ ئەوەی بگەنە ئەو ئەنجامە."
جەختی لەوە کردەوە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکان سەلامەتیی و کاریگەری ڤاکسینەکەیان سەلماندووە، . توێژەران تێبینیی ئەوەیان کردووە کە ڤاکسینەکە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی قەبارەی گرێ شێرپەنجەییەکان و خاوبوونەوەی گەشەکردنیان بە ڕێژەی 60% بۆ 80%، ئەمەش بەپێی جۆری نەخۆشییەکە دەگۆڕێت. جگە لەوەش، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ڤاکسینەکە تەمەنی نەخۆشەکان زیاد دەکات.
باسییان لەوەش کردووە، لە قۆناغی سەرەتاییدا، ئەم ڤاکسینە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی کۆڵۆن بەکاردەهێنرێت. هاوکات، پێشکەوتنێکی بەرچاویش لە پەرەپێدانی ڤاکسین بۆ شێرپەنجەی مێشک (گلیۆبلاستۆما) و هەندێک جۆری شێرپەنجەی پێست (میلانۆما)، لەنێویاندا میلانۆمای چاو، بەدەستهاتووە کە لە قۆناغی پێشکەوتووی گەشەپێداندان.
دەیەمین کۆڕبەندی ئابووریی ڕۆژهەڵات (EEF) لە شاری ڤلادیڤۆستۆک لە 3 بۆ 6ی ئەیلوول بەڕێوەچوو. کۆڕبەندەکە زیاتر لە 8,400 بەشداربووی لە زیاتر لە 75 وڵات و هەرێمی جیهان بەشدارییان کردبوو.