ئه‌م 3 جۆره خواردنه كیشی له‌ش به‌خێرایی داده‌به‌زێنن
هه‌رسێ جۆره‌كه زۆر به ئاسانی ده‌ستده‌كه‌ون
K24- هه‌ولێر:
یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "Sohu"ی چینی 3 جۆر خواردنی خسته‌ڕوو، كه یارمه‌تیده‌رن بۆ خێرا كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ رجیم و كۆتوبه‌ندی توند ببرێت.
ئه‌و باكارهێنهرهی پێگه چینییه‌كه گوتی: یه‌كێك له‌و خواردنانه خه‌یاره، چونكه بڕێكی زۆر ئاو و خۆراكه ریشاڵهییهكانی تێدایه و مرۆڤ به خواردنی خه‌یارێك هه‌ست به تێربوون ده‌كات. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، خه‌یار پرۆسه‌ی سووتاندنی چه‌ورییه‌كان خێرا ده‌كات و بڕێكی كه‌م له كالۆریی تێدایه.
هه‌ر به‌گوته‌ی ئه‌و، یه‌كێكی دیكه له‌و خواردنانه‌ی لاوازكردنی له‌ش خێرا ده‌كات، سه‌وزه‌ی برۆكلییه، كه به مادده خۆراكییه سوودبه‌خشه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده. ئه‌و جۆره سه‌وزه‌یه پرۆسه‌ی كارلێكی خۆراكی له له‌ش و سووڕی خوێن خێرا ده‌كات، هه‌روه‌ك بڕێكی زۆر له خۆراكه مادده ریشاڵهییهكانی تێدایه و وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به تێربوون بكات و یارمه‌تی سووتاندنی چه‌ورییه‌كان ده‌دات.
جۆرێكی دیكه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌بنه هۆی خێرا دابه‌زاندنی كێشی له‌ش بریتییه له چپسی هه‌ویری شۆفان "هه‌ویری شافڕ"، كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به خۆراكه ریشاڵهییهكان و هاوكات ئاره‌زووی خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه. ده‌كرێت شۆفان له‌گه‌ڵ كه‌ره‌ی بێكۆلیستۆڕیش بخورێت، هاوكات یارمه‌تیده‌ره له كرداری پاككردنه‌وه‌ی ناواخنی رۆخۆڵهكان.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه وێنه‌ی ئه‌و سێ خواردنانه‌یه:



سه‌رچاوه: نوفوستی
H.B