وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق دان به پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له پارێزگاكان داده‌نێت

عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، هاوكات هاووڵاتییانیش ده‌ڵێن، حكوومه‌ت و به‌رپرسان له ئاستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی و ئه‌و كاریگه‌رییانه‌دا نین و نه‌یانتوانیوه نه‌ك هه‌ر به‌سه‌ریاندا زاڵ بن، به‌ڵكوو به پینه و په‌ڕۆ، ده‌یانه‌وێ نه‌نگی و كه‌موكووڕی و كێماسییه‌كانیان په‌رده‌پۆش بكه‌ن.
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر میدیا عێراقییه‌كان و چه‌ند ماڵپه‌ڕ و په‌یجێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئاوی خواردنه‌وه له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقی پیس بووه و به كه‌ڵكی خواردنه‌وه نه‌ماوه و چه‌ندین كاریگه‌ریی نه‌رێنی و لاوه‌كی به‌سه‌ر ته‌ندروستیی هاووڵاتییان ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌و میدیا عێراقی و ماڵپه‌ڕ و په‌یجانه باسیان له‌وه كردبوو، هاووڵاتییان له بێباكی و كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و وه‌زاره‌تی ژینگه و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌رانبه‌ر به ژیان و ته‌ندروستییان نیگه‌رانن و گوتبوویان، گرنگییان پێ ناده‌ن و ناڕاسته‌وخۆ و به هێواشی ده‌یانكوژن و له‌ناویان ده‌به‌ن.
هاوكات وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاندبوو، تیمی تایبه‌ت له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی تێستی ئاوی ئه‌و پارێزگایانه ده‌كه‌ن كه ده‌گوترێت پیس بووه و به كه‌ڵكی خواردنه‌وه نایه‌ت و ده‌یانه‌وێت له‌وه دڵنیا ببنه‌وه، كه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌م باره‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، تا چه‌ند ڕاستن.
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا وای نیشاندا بوو، كه گوایه ئه‌وه‌ی له باره‌ی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقی بڵاوبووه‌ته‌وه، بۆ ناشیرنكردنی حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه و جۆرێكه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه 8ـی ئه‌یلوولی 2025، وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتی، ئه‌وانه‌ی له باره‌ی پیسبوونی ئاوی پارێزگاكانی فوراتی ناوه‌ڕاست ده‌گوترێت، دوای به‌دواداچوون ده‌ركه‌وتووه، ئاوه‌كه پیس بووه، به‌ڵام ئاست و ڕێژه‌ی پیسبوونه‌كه مه‌ترسیدار نییه. گوتووشیه‌تی، ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌گرنه به‌ر كه هۆكار بووه بۆ پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه.
کۆنفرانسی هەفتەی جیهانیی ئاو یەکشەممە 24ـی ئابی 2025، لە ستۆکهۆڵم لە سوید بەڕێوەچوو و تاوەکوو 28ـی مانگ بەردەوام بوو. ئه‌م کۆنفرانسه ساڵانە بە هاوبەشیی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوە دەچێت و لە ساڵی 1991ـەوە دەستی پێکردووە.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچکردن لە عێراق (IOM) لەو بارەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوی کرده‌وه، ئاو پێویستە بۆ کەرامەت و تەندروستی و خۆڕاگری، بەڵام هێشتا زۆرێک لە خێزانەکان لە عێراق ڕۆژانە لە دەستڕاگەیشتن ئاوی پاک ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەشی داوە، لە هەفتەی ئاوی جیهانیدا، هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی ئاو بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی کە پێویستین لە عێراق دووپات کردەوە.