باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە قەتەر داوا لە هاووڵاتییان دەکات بچنە پەناگەکان

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە قەتەر داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە شوێنی خۆیان بچنە پەناگەکان
سێشەممە 9ی ئەیلوولی 2025، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە قەتەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) لەبارەی تەقینەوەکانی دەوحە بڵاوی کردووەتەوە، ڕاپۆرتمان پێگەیشتووە هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر دەوحە.
ئاماژەشی داوە، باڵیۆزخانەکە پەناگەیەکی بۆ خۆ حەشاردان دروست کردووە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە شوێنی خۆیان بچنە پەناگەکان و بۆ هەر ئاگادارییەک ئاگاداری پێگە کۆمەڵاتییەکانی باڵیۆزخانە بن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هێزەکانی ئیسرائیل بە هەماهەنگی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان کردە سەر بارەگایەکی حەماس لە دەوحە.