لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق پرسی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی تاوتوێ ده‌كات

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی چه‌ند پرسێك كه یه‌كێكیان پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له وه‌زیری دارایی و وه‌زیری پلاندانان و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی تاوتوێ ده‌كات.
سێشه‌ممه، 9ـی ئه‌یلوولی 2025، موعین كازمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق گوتی، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌ته‌وه و سبه‌ی لیژنه‌كه‌یان میوانداری هه‌ر یه‌ك له ته‌یف سامی و محه‌ممه‌د عه‌لی ته‌میم، وه‌زیرانی دارایی و پلاندانی فیدراڵ و عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی ده‌كات و چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن، كه یه‌كێكیان پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و دوایین ئه‌نجامه‌كانه له‌م باره‌وه‌یه.
موعین كازمی گوتووشیه‌تی، له دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی، گفتوگۆ له‌سه‌ر داهاتی عێراق بۆ ساڵی 2025 و خه‌رجییه داواكراوه‌كان تاوه‌كوو كۆتایی ئه‌م ساڵ و ته‌رخانكردنه داراییه‌كانی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان ده‌كه‌ن.