لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ یەڵماز گونەی کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ 41 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی دەرهێنەری بەناوبانگی کورد یەڵماز گونەی تێدەپەڕێت و لە جیهانی سینەمادا بە "پاشا ناشرین" ناسرابوو.
دەرهێنەر و سیناریۆنووسی بەناوبانگی کورد، یەڵماز گونەی لە ساڵی 1937 لە گوندی یەنیجەی سەر بە پارێزگای ئەدەنە لە دایکبووە.
گونەی لە جیهانی سینەمادا بە "پاشا ناشرین" ناسراوە و لە ژیانیدا چەندین خەڵاتی بەناوبانگی بەدەستهێناوە.
گونەی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری ئەدەنە تەواو کردووە و لە قۆناغی ئامادەیی دەستی بە کارکردن کردووە بۆ پێکردووە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی و چەندین کاری جیاوازی کردووە.
گونەی ساڵی 1956 چووەتە فاکەڵتی یاسای زانکۆی ئەنقەرە و لە ساڵی 1957 جێی هێشتووە بۆ ئەوەی ناوی خۆی تۆمار بکات لە فاکەڵتی ئابووری زانکۆی ئیستەنبوڵ.
هەروەها لە ساڵی 1959 یەڵماز گونەی سیناریۆی فیلمەکانی "منداڵانی ئەم وڵاتە" و "ئاسکی بێدار"ی نووسیوە و ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە، لە دەرهێنانی عەتیف یەڵماز.
گونەی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی کۆمۆنیستی لە چیرۆکی "سیستەمی نایەکسانی لەگەڵ سێ نەناسراو"دا کە لە گۆڤاری ئۆن ئوچدا بڵاوکرایەوە، دادگایی کرابوو، لە ساڵی 1961دا سزای 18 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، دوای ئەوەی بۆ ماوەی هەشت مانگ دوورخراوەتەوە بۆ شاری کۆنیا ناچار بوو واز لە خوێندن بهێنێت.
فیلمی "یۆڵ" ( ڕێگا ) لە ساڵی 1981 لە نووسینی گونەی و دەرهێنانی شەریف گۆرەن، لە ساڵی 1982 براوەی خەڵاتی فێستیڤاڵی کانە.
یەڵماز گونەی کە لە ساڵی 1982 ڕەگەزنامەی تورکی لێ سەندرایەوە، لە ساڵی 1984 لە فێستیڤاڵی فیلمی کان پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی تایبەتی دەستەی دادوەران بەهۆی فیلمی دیوار.
لە 9ی ئەیلوولی 1984 لە فەرەنسا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایکرد.