چەند زانیارییەک لەبارەی ئایفۆن 12 ئاشکرا دەکرێت

زانیارییەکان دزەیان پێکردووە

K24- هەولێر:

ماڵپەڕی سی نێت، چەند زانیارییەکی دزەپێکراوە لەبارەی ئایفۆن 12 بڵاودەکاتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، ئایفۆن12 چەند جۆرێکی دەبێت، ئایفۆن12، ئایفۆن12 پڕۆ، ئایفۆن پڕۆ ماکس و ئایفۆن 12 مینی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ یەکەمجار سێنسەری سێ رەهەندی (3D) لە ئایفۆن12 بەکارهاتووە.

هەروەها قەبارەی ئایفۆنەکان 5.4 ئینچ، 6.1 ئینچ  6,7 ئینچ دەبن.

هەر یەکێک لەو ئایفۆنەنانەش کاتی بڵاوکردنەوەیان جیاواز دەبێت و نرخەکەشی لە نزیکەی 700 دۆلار دەستپێدەکات.

دەوترێت، ئەگەری ئەوە هەیە ئایفۆن 12 شەحن و هێدفۆنی لەگەڵ نەبێت. رەنگەکەی شینی تۆخ دەبێت و سیستمی 5G لەسەر دانراوە.