بەم نیشانەیە دڵنیابە لەوەی نەخۆشییەکە کۆرۆنایە

نیشانەی یەکلاکەرەوەی کۆرۆنا ئاشکرا دەکرێت

K24- هەولێر:

زۆر جار خەڵک تووشبوونی بە کۆرۆنا و تووشبوونی بە نەخۆشییە درمییەکانی دیکە تێکەڵ دەکات.

پسپۆڕان نیشانەیەکی کۆرۆنایان دیاریکردووە، کە بە تەواوی دڵنیات دەکاتەوە لەوەی تووشی کۆرۆنا بوویت نەک نەخۆشییەکی دیکە.

کۆرۆنا و نەخۆشییەکانی دیکە چەند نیشانەیەکی هاوشێوەیان هەیە، وەک بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، کۆکە، بێهێزیی، قورگ ئێشە، تەڕبوونی لووت، ئازاری ماسوولکە، ئازاری جەستە، سەرئێشە، رشانەوە و سکچوون.

تاکە نیشانە کە کۆرۆنا لە نەخۆشییەکانی دیکە جیا دەکاتەوە، لەدەستدانی هەستی تام کردن و بۆنکردنە کە لە نەخۆشییەکانی دیکە نییە، ئەمەش بەگوێرەی راپۆرتێکی شیکاری رۆژنامەی نیویۆرک تایمز.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، وادەی گەڕانەوەی تام و بۆن لە هەر تووشبووییەکی کۆرۆنا جیاوازی هەیە.

چەند توێژینەوەیەکی دیکەش ئاشکرایانکردووە، دەکرێتهەناسە تەنگیشوەک نیشانەیەکی جیاکەرەوەی کۆرۆنا بناسرێنێت، بەڵام ئەمە هێشتا بە تەواوی نەسەلمێنراوە.