له په‌نای بڕیارێكی ئۆپێك ڕۆژانه 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له عێراق به‌قاچاغ ده‌برێت

حكوومه‌تی عێراق هه‌وڵ ده‌دات سوود له بڕیارێكی ڕێكخراوی ئۆپێك بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوت وه‌ربگرێت، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه له په‌نای ئه‌م هه‌وڵه، هه‌وڵێكی دیكه‌ی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژانه هه‌زاران به‌رمیل نه‌وت به قاچاغ ببرێته ده‌ره‌وه و بفرۆشرێت و داهاته‌كه‌شی بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی نه‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
میدیا عێراقییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌و كاته‌ی حكوومه‌تی عێراق پەلە دەکات بۆ سوودوەرگرتن لە بڕیارەکانی ئەم دواییەی ئۆپێک بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوت، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه ناتوانێت و مه‌به‌ستی نییه ڕێگه له به‌قاچاغبردنی نه‌وته‌كه‌ی بكات له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه نایاساییه‌كان.
شاره‌زایانی بواری ئابووریی عێراق له‌م باره‌وه به میدیاكانیان گوتووه، ئۆپێك به‌م دواییانه بڕیاری دا وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوه‌كه بەرهەمهێنان و ئاستی هەناردەکردنی نەوت به‌رز بكه‌نه‌وه، عێراقیش ناتوانێت سوود بەهای ستراتیژیی ئه‌م بڕیاره وه‌ربگرێت، چونكه له په‌نای بڕیاره‌كه، ڕۆژانه 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به قاچاغ له كه‌ناڵه نایاساییه‌كان ده‌فرۆشرێت و زیان به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش ئاڵنگارییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه له به‌رده‌م پاراستنی ئه‌و سامانه نیشتمانییه و داهاته‌كه‌ی.
كه‌رتی نه‌وت له عێراق یه‌كێكه له‌و كه‌رت و بوارانه‌ی له ساڵانی ڕابردوودا زۆرترین ئابڕووچوونی له‌سه‌ر ئاشكرا بووه؛ یه‌كێك له دۆسیه ئابڕووبهرانهكانیشی تێوه‌گلانی بازرگانانی به ناوبانگیی عێراق بووه له زۆربه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كان به‌تایبه‌تی به‌قاچاغبردنی نه‌وتی ئێران و تێكه‌ڵكردنی به نه‌وتی ناوخۆ و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌و وڵاته بووه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له سزاكانی سه‌ری.
له كۆتاییه‌كانی مانگی ئابدا، چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیا و ژماره‌یه‌ك په‌یج و ماڵپه‌ڕێكی عێراقی بڵاویان كرده‌وه، نه‌وتی ڕه‌شی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) و به‌بێ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به چاودێریی ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌تی دیوانی چاودێریی دارایی و ده‌سته‌ی گومرگه‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له عێراق به قاچاخ ده‌برێت.
ئه‌و ده‌زگا و په‌یج و ماڵپه‌ڕانه جه‌ختیان كردبووه‌وه، نه‌وتی ڕه‌شی عێراق له به‌نده‌ره‌كانه‌وه به تانكه‌ر و به‌بێ هیچ به‌ڵگه و مۆڵه‌تێكی یاسایی ده‌بردرێته ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا له كۆتاییه‌كانی مانگی ته‌ممووزی ئه‌م ساڵدا، سزای ئابووری و دارایی به‌سه‌ر 115 كه‌س، كۆمپانیا و كهشیتیدا کە تۆمەتبارن بە ئاسانکاری بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران، سه‌پاند.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئه‌م تۆڕه له لایه‌ن محه‌ممه‌د حوسێن شه‌مخانی، كوڕی عه‌لی شه‌مخانی، ڕاوێژكاری باڵای عه‌لی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا.
3ـی ته‌ممووزی 2025، سکۆت بێسنت، وەزیری گه‌نجینه‌ی ئەمه‌ریکا ڕایگه‌یاندبوو، وەزارەته‌كه‌یان بەردەوام دەبێت لە به ئامانجكردنی سەرچاوەکانی داهاتی ئێران و فشارە ئابوورییەکان و ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی تاران ده‌ستی به سه‌رچاوه داراییه‌كان بگات.
هه‌مان ڕۆژ سه‌رچاوه‌یه‌ك به "په‌یمانگای وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له واشنتن - The Arab Gulf States Institute"، گوتبوو، له كاتێكدا حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014ـوه سزای ئابووری خستووه‌ته سه‌ر، به‌ڵام بودجه‌ی عێراق به‌رده‌وام ده‌گاته ئه‌و گرووپه میلیشیایانه‌ی سه‌ر به ئێرانن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تاران كار و چالاكی ده‌كه‌ن.