شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: پێویسته په‌له له خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی جووتیاران بكرێت

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەخت لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی پرسی شایسته داراییه‌كانی جووتیاران ده‌كاته‌وه؛ هاوكات ئاماژه به پێویستی ده‌زانێت ئه‌م پرسه به ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكرێت و جووتیاران له‌م باره‌وه دڵنیا بكرێنه‌وه.
چوارشه‌ممه، 10ـی ئه‌یلوولی 2025، نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كرده‌وه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له یووسف كیلابی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ماجید شنگالی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و په‌رله‌مان كۆبووه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی خه‌رجنه‌كردنی شایسته داراییه‌كانی ساڵانی ڕابردووی جووتیارانیان تاوتوێ كردووه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتووشیه‌تی، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه به‌تایبه‌تی له قه‌زای شنگال و ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه كردووه‌ته‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ته‌واوكردنی ڕێكاره كارگێڕی و یاساییه‌كان بۆ خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی ساڵانی ڕابردووی جووتیاران كردووه‌ته‌وه.