ژەهراویبوونی ئاو هەڕەشە لە تەندروستیی دانیشتووانی زیقار دەکات
ڕۆژ بە ڕۆژ ئاماری تووشبوون به نه‌خۆشییه كوشنده‌كان له پارێزگای زیقار ڕوو له زیادبوونه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ژه‌هراویبوونی ئاو به‌هۆی فڕێدانی پاشماوه‌كان بۆ ناو ئاوی ڕووباره‌كان و نه‌بوونی چاودێری و كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێیی و حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه، هاووڵاتیانیش داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، به‌په‌له بێنه سه‌ر هێڵ و چاره‌سه‌رێكی ئه‌و دۆخه بكه‌ن، كه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه.
به‌هۆی فڕێدانی پاشماوه‌ی جۆراوجۆر له ڕووباره‌كان و نه‌بوونی چاودێری پێویست له‌لایه‌ن فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، تا دێت ڕێژه‌ی ژه‌هراویبوونی ئاو له زیقار زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه، كوالیتی ئاو دابه‌زێت و ببێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی ڕۆیخۆڵه و پێست له‌ناو دانیشتووان.
موه‌فه‌ق تائی، به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی زیقار بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، له‌ڕاستیدا ژه‌هراویبوون بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه، زۆربه‌ی وێستگه‌كانی پاڵاوتن، ئاو له‌و پڕۆژانه وه‌رده‌گرن، كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ڕووباری دیجله و فورات و ڕووباری غه‌ڕاف و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستیی هاووڵاتیان هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی زیقار ڕێكاری تایبه‌ت و دادگایی و پشكنینی مه‌یدانیی بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌یه.
هاووڵاتیان نیگه‌رانی خۆیان له به‌رده‌وامی خراپتربوونی ئه‌و دۆخه و كه‌مته‌رخه‌میی ده‌سه‌ڵاتداران نیشان ده‌ده‌ن و داواش له حكوومه‌تی خۆجێیی و به‌رپرسان ده‌كه‌ن، چاودێرییه‌كی توند له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ژه‌هراویبوون دابنێن و وێستگه‌ی چاره‌سه‌ری دابمه‌زرێنن و هاووڵاتیان له مه‌ترسییه‌كانی فڕێدانی پاشماوه‌كان بۆ ناو ڕووباره‌كان هۆشیار بكه‌نه‌وه.
محه‌ممه‌د حوسێنی، چالاكوان دەڵێت: ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ژه‌هراویبوونه له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان هه‌یه، به‌تایبه‌ت بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی له‌كاركه‌وتنی گورچیله، ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌و پارێزگایه له‌زیادبووندایه، به‌دیاریكراویش له گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیك له ڕووباره‌كان كه‌وتوونه‌ته مه‌ترسی به‌هۆی ئه‌و ئاوه پیسه‌ی ده‌ڕژێته ناو ڕووباره‌كان، هه‌روه‌ها هۆكارێكی دیكه‌ش پاشماوه‌ی كارگه‌كانه كه فڕێ ده‌درێته ناو ئاوه‌كان و كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌تیش زیاتر بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشی دیكه بڵاوببێته‌وه.
قاسم كازم، هاووڵاتی دەڵێت: هه‌ندێك بۆری ئاوڕێژه‌كان له ته‌نیشت بازاڕه‌وه ئاوی پیس ده‌گوازنه‌وه ناو ئاوی ڕووبار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌مووانیش ده‌زانن ئه‌و ئاوه بۆ خواردنه‌وه‌ش به‌كارده‌هێنرێت، نه‌ك ته‌نیا بۆ شۆردن و ئاودان، كه ئه‌وانیش هه‌ر كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه.
وێڕای هۆشداریه‌كان، تا ئێستا وه‌ڵامی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ئاستی پێویستدا نه‌بووه، له‌كاتێكدا ڕۆژ به‌ڕۆژ نه‌خۆشییه‌كانی په‌یوه‌ست به ژه‌هراویبوونی ئاو زیاتر ده‌بن.