نێچيرڤان بارزانى: شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول بووه ناسنامه و بناغه‌ى بير‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یادی 64 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول له سه‌رده‌مێكى ئاڵۆز و دژوار‌دا كه له هه‌موو لايه‌كه‌وه سته‌م و نكۆڵى له گه‌لى كوردستان ده‌كرا، بووه ناسنامه و بناغه‌ى بير‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى، گيانێكى تازه‌ى بۆ هه‌ستانه‌وه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌به‌ر كوردستانيياندا كرد.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
ئه‌مڕۆ له يادى شه‌ست و چوار ساڵه‌ى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوولدا، ڕابه‌رى شۆڕش و گه‌لى كوردستان، بارزانيى نه‌مر و ته‌واوى ئه‌و سه‌ركرده و پێشمه‌رگه قاره‌مان و دڵسۆزانه‌ى كوردستان به‌بير ده‌هێنينه‌وه و به ڕێزه‌وه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه كه به‌شدار و هاوبه‌ش و هێز و بازووى شۆڕش بوون.
دروود بۆ گيانى شه‌هيدان و سڵاو بۆ بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان ده‌نێرين.
شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول له سه‌رده‌مێكى ئاڵۆز و دژوار‌دا كه له هه‌موو لايه‌كه‌وه سته‌م و نكۆڵى له گه‌لى كوردستان ده‌كرا، بووه ناسنامه و بناغه‌ى بير‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى، گيانێكى تازه‌ى بۆ هه‌ستانه‌وه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌به‌ر كوردستانيياندا كرد. بووه چه‌ترى كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو چين و توێژه‌كان و ده‌نگى ڕه‌وا و دلێر و هاوارى ماف و ئازاديى گه‌لى كوردستانى به ته‌واوى جيهان گه‌ياند و وه‌ك گه‌لێكى زيندووى ژياندۆست و ئاشتيخواز ده‌ركه‌وت.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له ئامانج و پره‌نسيپ و به‌ها باڵاكانى شۆڕش له ئازادى، ديموكراسى، پێكه‌وه‌يى، يه‌كترقبووڵكردن، لێبورده‌يى و ئاشتى ده‌كه‌ينه‌وه. وه‌ك چۆن شۆڕشى ئه‌يلوول شۆڕشى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان بوو، هه‌مووان پێكه‌وه يه‌كڕيز و ته‌با بۆ يه‌ك ئامانج خه‌باتيان كرد و قوربانييان دا، ئه‌مڕۆش بۆ پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانمان ده‌بێ هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ين تا گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌يه‌نينه كه‌نارى ئارامى.
به‌رز و شكۆدار بێت يادى شۆڕشى ئه‌يلوول، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/9/11