تورکیا دەستی بەمەشقپێکردنی هێزەکانی سووریا کرد

دوای مانگێک لە واژۆکردنی ڕێککەوتنی هاوکاریی، تورکیا دەستیکرد بە مەشق و ڕاهێنان بە سوپای نوێی سووریا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا دەستی کردووە بە مەشق و ڕاهێنان بە سوپای سووریا و پێشکەشکردنی ڕاوێژ و پاڵپشتی تەکنیکی، ئەمەش بەپێی ڕێککەوتنەکەی مانگی ڕابردووە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرەستەکانی تورکیا کە لە سووریا جێگیرکراون، دەکەن درۆن و ناڕاستن. هەروەها دووپاتی کردەوە، هیچ گۆڕانکارییەک لە کارمەندان و کەرەستەکانی تورکیا لە سووریا ڕووینەداوە.

لە 25ـی ئابی 2025، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە لادێکانی دیمەشق ئەنجامدا، ئەوکات بەرپرسێکی ئیسرائیل گوتی: هێزەکانی ئیسرائیل ئەو کەرەستە تورکییانەیان لەناوبردووە کە بەم دواییە لە ناوچەکەدا جێگیرکرابوون بۆ سیخوڕیکردن بەسەر ئیسرائیلدا.

جەختیشی کردەوە، "ئێمە هۆشداریمان بە ئیدارەی شەرع داوە لە یاریکردن بە ئاگر و گوێگرتن لە فەرمانەکانی تورکیا.

ئەو ڕێککەوتنە سەربازییەی نێوان تورکیا و سووریا لە مانگی ئابی ڕابردوو واژۆکرا، کە دەبێت ئەنقەرە مەشقی سەربازی و چەک و کەرەستەی لۆجستی بۆ سوپای سووریا دابین بکات.

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی تورکیا، ئەنقەرە پاڵپشتی لە حکومەتی نوێی دیمەشق دەکات، میوانداری ئەحمەد ئەلشەرا سەرۆکی سوریا دەکات لە ئەنقەرە، هەروەها ئەسەد شەیبانی وەزیری دەرەوە و محاف ئەبو قەسرە وەزیری بەرگری سوریا.

 
 
Fly Erbil Advertisment