ئیمارات ڕێگە بە ئیسرائیل نادات بەشداریی لە کۆنفرانسێکی ئەمنییدا بکات

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلی ئاگادارکردەوە کە پیشەسازییەکانی بەرگریی ئیسرائیل ڕێگەیان پێنادرێت بەشداری لە کۆنفرانسێکی ئەمنیدا دوبەی بکەن. بەگوێرەی زانیارییەکانی i24NEWS پشتڕاستکردەوە. ئەم ڕاگەیاندنە بەیانی ئەمڕۆ بە فەرمی گەیشتە هەردوو وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل و کارگێڕانی کۆمپانیاکە.
حکوومەتی ئیمارات ڕوونی کردەوە، بڕیارەکە لەبەر هۆکاری ئەمنیی دراوە، بەڵام سەرچاوە باڵاکانی ئیسرائیل پێیان وایە ئەو هەنگاوە وەڵامێکی ڕاستەوخۆیە بۆ ئەو هێرشەی ڕابردوو لە قەتەر دژی سەرکردە باڵاکانی حەماس ئەنجامدرا.
ڕۆژی سێشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2025، کاتژمێر 3:52 خولەکی پاشنیوەڕۆ، تەقینەوە لە جەرگەی دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕوویدا. دوای ماوەیەکی کەم، هێزی ئاسمانی نێودەوڵەتی و شاباک پشتڕاستیان کردەوە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ یەکەمجار هێرشی کردووەتە سەر سەرکردە سیاسییە باڵاکانی حەماس لە ناوخۆی قەتەر – لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە ناوی لێنرا "لووتکەی ئاگر".
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەرپرسیارێتی تەواوی ئۆپەراسیۆنەکەی لە ئەستۆ گرت و جەختی کردەوە، "ئیسرائیل دەستپێشخەری کردووە، ئیسرائیل ئاراستەی کردووە و ئیسرائیل بەرپرسیارێتی تەواوی لە ئەستۆ دەگرێت."
بەگوێرەی ڕاپۆرتە جیاوازەکان، لە کۆبوونەوەی ئامانجداردا، بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی حەماس، خەلیل حەیە، خالد میشال، محەممەد دەروێش، غازی حەممەد، و عیزەت رشق ئامادەی بوون. لە کاتێکدا ئیسرائیل ئاماژەی بە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە کرد، حەماس خێرا ڕەتیکردەوە کە سەرکردە باڵاکان تیرۆر کراون.
هەڵمەتەکە کە فڕۆکەی جەنگی نزیکەی 1800 کیلۆمەتر لە ئیسرائیلەوە دەبڕی و لەلایەن درۆنەوە پاڵپشتی دەکرا، لە کاتێکدا بوو، سەرکردەکانی ڕێکخراوەکە تاوتوێی پێشنیاری ئاڵوگۆڕی دیل و ئاگربەستیان دەکرد، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکاوە خراوەتەڕوو.