زانایان ورده‌كاری بنچینه‌یی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كه‌ن
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا نوێترین ئه‌نجامیان ده‌ستكه‌وت
K24- هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیهان بۆ دووباره راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژماره‌یه‌ك زانا و تویژه‌ری بواری پزیشكی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، زانیاری نوێیان له‌باره‌ی كاریگه‌رییه لابه‌لاكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا "كۆڤید – 19"ـیان ده‌ستكه‌وتووه و به‌مه‌ش سه‌ره‌داوێكیان بۆ چاره‌سه‌ری دۆزیوه‌ته‌وه.
له‌كاتێكدا زانایانی بواری پزیشكی له به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان هه‌وڵ ده‌ده‌ن و له ركابهریدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌یه‌ك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، دواجار ژماره‌یه‌ك زانای بهرهیتانی توانییان هۆكاری له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردن و تامچێژی له‌لایه‌ن تووشبووانی كۆرۆناوه ده‌ستنیشان بكه‌ن و نیشانه‌كانی ئه‌و په‌تایه له نیشانه‌ی سه‌رمابوون و تووشبوون به ئه‌نفلۆوه‌نزای وه‌رزی جیا بكه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رمابوون و ئهنفلۆوهنزا هۆكاری له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردن بۆ گیرسانی كونه لووته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌كاتێكدا به‌شێك له خه‌ڵك له‌و باوه‌ڕه‌دان له‌ده‌ستدانی هه‌ردوو هه‌سته‌كان دوو نیشانه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كی په‌تای كۆرۆنان.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه هۆكاری ئه‌مه به‌هۆی تووشبوونی چه‌ند خانه‌یه‌كی دیاریكراوه له له‌شی مرۆڤ به ڤایرۆسه‌كان.
زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، پرۆتینێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر رووكاری هه‌ندێك خانه‌ی مرۆڤ هه‌یه له ناوچه‌كانی دڵ، هه‌ردوو سییه‌كان، ناوپۆشی ریخۆڵه‌كان و هه‌ردوو كونه لووته‌كان، كه به خاڵی چوونه ژووره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كانی "SARS-CoV-2" داده‌نرێن و هۆكاری درووستبوونی ڤایرۆسی "كۆڤید - 19"ـه‌ن.
ئه‌و پرۆتینه "ئهنزیمێكه به گۆڕینی بۆ ئه‌نجیۆتنسین 2 – (ACE-2) ناسراوه"، به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه، "شێوازێكی دیاریكراوی هه‌یه و ده‌توانێت هۆرمۆنی ئه‌نجیۆتنسین بۆ ئه‌نجیۆتنسین2 بگۆڕێت، كه له‌ناو له‌شی مرۆڤدا فرمانی جیاوازی هه‌یه، له‌وانه‌ش رێكخستنی فشاری خوێن. ئه‌و رێگه‌یه‌ی (ACE-2) بۆ یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ ئهنجیوتنسین به‌كاری ده‌هێنێت، له هه‌مان ئه‌و رێگه‌یه ده‌چێت كه له‌گه‌ڵ پرۆتینه ده‌ره‌كییه دڕكاوییهكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا یه‌كده‌گرێت".
تیمێكی زانایان له زانكۆی جۆنز هۆبكێنز له رێگه‌ی پشكنینی سامپڵی ریشاڵه‌كانی ناوپۆشی لووتی خه‌ڵكه‌وه ده‌ستیان به توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كرد، به‌و هیوایه‌ی بتوانن ژماره‌ی پرۆتینه‌كانی (ACE-2) له هه‌موو جۆره خانه‌یه‌ك دیاری بكه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌ریخستووه، پرۆتینه‌كانی ریشاڵه خانه‌كانی كۆتایی لووت، كه خانه‌ی هه‌سته‌وه‌رن و فرمانی سه‌ره‌كییان ئاشكراكردنی بۆنه، به‌شێوه‌یه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ژماره‌یان زۆرن. ئاشكراشیكردووه، ژماره‌ی پرۆتینه‌كان له‌و ناوچه‌یه 200 تا 700 جار له ناوچه‌كانی دیكه‌ی لووت زیاتره.
له‌وباره‌شه‌وه پرۆفیسۆر ئاندرۆ بی لین، ئاماده‌كاری تویژینه‌وه‌كه بۆ گۆڤاری BBC Science Focus رایگه‌یاند، ئه‌و خانانه‌ی پشتیوانی له هه‌ستی بۆنكردن ده‌كه‌ن گرنگن بۆ پارێزگاریكردن و نوێكردنه‌وه‌ی ده‌ماره‌خانه هه‌سته‌وه‌ره‌كان له لووت، كه جۆری بۆنه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن و ئه‌و زانیارییانه بۆ ده‌ماغ ره‌وانه ده‌كه‌ن. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، كاتێك ئه‌و خانانه تووشی ڤایرۆسێك ده‌بن، ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به پرۆسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن پێی ده‌گوترێت: "هه‌وكردنی ترشه‌ڵۆكی"، كه خۆی له‌خۆیدا بریتییه له "كرداری خۆله‌ناوبردن بۆ شكستپێهێنانی ڤایرۆسه‌كه". بۆیه زۆربه‌ی ئه‌و خانانه‌ی پاڵپشتی له هه‌ستی بۆنكردن ده‌كه‌ن، له‌كاتی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كان خۆیان له‌ناوده‌به‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی مردنی هه‌سته‌وه‌ره ده‌ماره خانه‌كان و له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی جیاواز كه له‌سه چاكبووه‌كانی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ریانخستووه ده‌ماره خانه‌كان به تێپه‌ڕبوونی كات چاكده‌بنه‌وه.
له‌و باره‌شه‌وه پرۆفیسۆر لین روونیكرده‌وه، "به‌شێك له چاكبووه‌كانی كۆڤید – 19 رایانگه‌یاندووه، دوای چاكبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ستی بۆنكردنیشیان، بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك هه‌ست به بۆنێكی نامۆ ده‌كه‌ن، هۆكاری ئه‌مه‌ش تا ئێستا ئاشكرا نه‌بووه، بۆیه پێویسته توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ش بكرێت. ده‌كرێت پێشبینی بكه‌ین كه فرمانی گۆڕانی بۆن به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام هێشتا زووه هۆكاره‌كه‌ی بزانین. ئێمه گه‌شبینین كه دواجار ئه‌و حاڵه‌ته‌ش كۆتایی دێت، به‌وه‌ی كه ده‌ماغ ده‌زانێت شرۆڤه‌ی ئاماژه‌كان له رێگه‌ی خانه نوێیه‌كانی هه‌ستی بۆنكردنه‌وه بكات".
زانایانی ئه‌و تویژینه‌وه‌یه پێشبینی ئه‌وه‌شیان كردووه، ده‌كرێت ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا له رێگه‌ی لووته‌وه بكرێت.
سه‌رچاوه: ئێكسپرێس
H.B