سەرۆک وەزیران جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەوڵەتی ئیمارات دەکاتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له سهعيد مبارك ئهلهاجرى، وهزيرى دهوڵهت و نێردهى تايبهتى ئيمارات بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ ههرێمى كوردستان و شاندێكى ياوهرى كرد.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووتەڕوو، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی "وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە، ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و سوپاسیی شێخ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیماراتی کرد بۆ پشتیوانیی و هاریکاریکردنی هەرێمی کوردستان و دهستنيشانكردنى نێردهيهكى تايبهتى ئيماراتى بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ ههرێمى كوردستان، کە نیشانەی گرنگیی و بەهێزیی پەیوەندیی دوولایەنەیە."
سەرۆکی حکوومەت هەروەها سڵاو و ڕێزی خۆی بۆ شێخ محەمەد بن ڕاشد جێگری سەرۆکی ئیمارات بە شاندەکە گەیاند.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "سەعید ئەلهاجری خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی گرنگ و تایبەتیی لای سەرکردایەتیی ئیمارات هەیە و جەختیشی کردەوە کە دەرفەتی زۆر بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا هەیە."