وشكبوونی زۆنگاوی حوه‌یزه، نموونه‌یه‌ك بۆ بێباكی حكوومه‌تی عێراق له ئاست له‌ناوچوونی سامانی گامێش

زۆنگاوه‌كانی خوارووی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی پتر له سێ مانگه ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئاو بوونه‌ته‌وه، كه له ئه‌نجامدا زیانێكی زۆر به‌ر دانیشتووان و سامانی ئاژه‌ڵ له ناوچه‌كه كه‌وتووه، هاوكات دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه له حكوومه‌ت تووڕه و نیگه‌رانن و ده‌ڵێن، له به‌رانبه‌ر ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌یاندا بێباكه.
زۆنگاوی حوه‌یزه كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و گرنگترین هۆره‌كانی باشووری عێراق ماوه‌ی پتر له سێ مانگه ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئاو بووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا زیانێكی زۆر به‌ر دانیشتووان و بژێوییان و ژینگه و سامانی ئاژه‌ڵ به‌تایبه‌ت گامێشی هۆر و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌وتووه.
دانیشتووانی ئه‌و زۆنگاوه به میدیا عێراقییه‌كانیان گوتووه، ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات سه‌ره‌ڕای كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وایه، هاوكات هۆكارێكی دیكه بێباكی حكوومه‌ت عێراق و به‌رپرسانی خۆجێی ناوچه‌كه‌یه كه هیچ چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ئه‌م دۆخه نادۆزنه‌وه و نه‌یانتوانیوه فریایان بكه‌ون.
دانیشتووانی زۆنگاوی حوه‌یزه گوتوویانه، ڕۆژانه له ئه‌نجامی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌دا، ده‌یان گامێش كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بژێوییانه، مردار ده‌بنه‌وه. ئه‌وان مرداربوونه‌وه‌ی گامێشه‌كانیان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراق و به‌رپرسانی ناوچه‌كه و به (كۆمه‌ڵكوژی) ناویان بردووه.
سه‌رچاوه‌كان له ناوچه‌كه باسیان له‌وه كردووه، سه‌دان و هه‌زاران گامێش تووشی نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كان بوونه و به‌رپرسانی ته‌ندروستیی ڤێته‌رنه‌ری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه، هیچ ڕێكارێكی جیددیان بۆ ڕاگرتنی ئه‌م دۆخه نه‌گرتووه‌ته به‌ر. سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، له ئه‌نجامی ئه‌م دۆخه‌دا، نرخی گامێش زۆر دابه‌زیوه، به‌شێوه‌یه‌ك پێشتر گامێشێك نرخه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته پێنج ملیۆن دینار، به‌ڵام ئێستا به زۆر ده‌گاته ملیۆن و نیو و دوو ملیۆن دینار، به‌مه‌ش خاوه‌نه‌كانیان زیانێكی زۆر و گه‌وره‌یان به‌ر ده‌كه‌وێت.
دانیشتووانی زۆنگاوی حوه‌یز جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، كۆچی به كۆمه‌ڵ له ناوچه‌كه‌یان به‌هۆی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه هه‌یه و ناچارن بۆ دۆزینه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه و زه‌وی كشتوكاڵ و له‌وه‌ڕگه بۆ گامێشه‌كانیان كۆچ بكه‌ن. ئه‌وان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا داوایان له حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، ده‌ستبه‌جێ فریای ئه‌م دۆخه بكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی زیانی زیاتریان پێ نه‌گات، كه ئه‌م زیانه‌ش ده‌بێته زیانی ئابووری بۆ كۆی عێراق.