لامین یامال باسی ئەو سوپرایزە دەکات کە دایکی پێ دڵخۆش کردووە
دەڵێت: نامەوێت برایە بچووکەکەم وەکو من بژی

لامین یامال لە نوێترین دیمانەیدا باسی ئەو سوپرایزەی دەکات کە دڵی دایکی پێش خۆش کرد.
لە نوێترین دیمانەیدا لامین یامال یاریزانی لاوی ئیسپانی لەگەڵ خۆزێ رامۆن لا مۆرینا رۆژنامەنووسی ئیسپانی، چیرۆکی ئەو سوپرایزە دەگێڕێتەوە کە بۆ دایکی کردووە، یامال دەڵێت :'رۆژێکیان لە دایکم پرسی حەز دەکەی رۆژێک لە رۆژان لە چ گەڕەکێک و خانووێکی چۆنت هەبێت، منیش چووم خانووێکم کڕی کە هەموو ئەو شتانەی تێدا بێت کە دایکم ئارەزووی لێ دەکات و خەونی پێوە دەبینێت'.
یامال دەشڵێت :'من کاتێک منداڵ بووم، بەهۆی هەژاری لە شوقەیەک دەژیاین کە یەک ژوور بوو، ئەو ژوورە ببووە ناندین و ژووری خەوتن و حەمام و هەموو شتێکمان، بۆیە نامەوێت برایە بچووکەکەم وەکو منداڵی من بژی، دایکم بۆ من وەکو شاژنێک وایە، ئێستا زۆر دڵخۆشم کاتێک دەبینم دایکم و داپیرەم لەناو خانووەکەیان دڵخۆشن، ئەوە خەون و ئاواتی من بوو'.
🎙️ En Resonancia de Corazón seguimos descubriendo la otra cara de Lamine Yamal, un joven prodigio que, más allá del fútbol, también encuentra refugio en su entorno más íntimo.
— José Ramón de la Morena (@jrdelamorena) September 10, 2025
En este adelanto, nos habla de lo importante que es la familia en su vida y de cómo se han convertido… pic.twitter.com/ynv1pXq8a6
لامین یامال ساڵی 2007 لە ناوچەی یۆبرێگات لە شاری بارسێلۆنا لە ماڵباتێکی بە رەسەن مەغریبی لەدایکبووە، یامال برایەک و خوشکێکی بچووکی هەیە، برایەکەی تەمەنی 4 ساڵە و ناوی کەینە و خوشکەکەشی ناوی بارایە.