ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هێرشەکەی سەر قەتەر سەرکۆنە دەکات

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هێرشەکەی سەر قەتەر سەرکۆنە دەکات و جەخت لە کەمکردنەوەی گرژییەکان دەکاتەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن بەریتانیا و فەرەنسا ئامادەکرابوو، تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەن واژۆیان لەسەر کردووە، بەبێ ئەوەی ناوی ئیسرائیل بهێنێت، هێرشەکەی سەر دەوحەی پایتەختی قەتەری سەرکۆنە کرد.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، پشتیوانی خۆی بۆ سەروەری خاکی قەتەر دووپاتکردەوە و جەختیش لە کەمکردنەوەی گرژیی و ئاڵۆزییەکان کردەوە، هاوکات داوا دەکات تەواوی بارمتەکان ئازاد بکرێن و شەڕی غەززە کۆتایی بێت.
رۆژی 9 ـی ئەم مانگە، ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حەماسی لە شارى دەوحەی پایتەختی قەتەر بۆردومان کرد و بەهۆییەوە شەش کەس کوژران.