هاکان فیدان: ئیتاڵیا پشتگیری ئێمە دەکات بۆ ئەندامبوونمان لە یەکێتیی ئەورووپا

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات، ئامانجیان بە ئەندامبوونی وڵاتەکەیانە لە یەکێتیی ئەورووپا.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە ڕۆما ڕایگەیاند، پشتیوانی ئیتاڵیا بۆ بە ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەورووپا دەرەنجامی ڕوانگەیەکی ستراتیژی و درێژخایەنە.

فیدان گوتی: ئامانجی ستراتیژییان بە ئەندامبوونی تورکیایە لە یەکێتیی ئەورووپا و پێشبینی دەکەن، هەموو ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپا پشتیوانی ئەو پرسە بکەن. هەروەها جەختی لە بەهێزکردنی پەیوەندی بەرگری لەگەڵ ئەورووپا کردەوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment