ئەڵمانیا پشتیوانی خۆی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دووپاتکردەوە

حکوومەتی ئەڵمانیا پشتیوانی چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ کێشەی فەڵەستین دەکات و داوای گەڕانەوەی ئاوارەکانی غەززە دەکات.

ئاژانسی بلوومبێرگ لە چەند سەرچاوەیەک لە حکوومەتی ئەڵمانیاوە بڵاوی کردەوە، حکوومەتی ئەو وڵاتە بڕیارداوە پشتیوانی دەستپێشخەرییەکەی فەرەنسا و سعوودیە بکات بۆ چارەسەری ئاشتییانەی پرسی فەڵەستین و جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەت.

هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ ئەڵمانیا پشتیوانی بڕیارنامەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی فەرەنسا و سعوودیە بکات، لە بڕیارنامەکە دا پشتیوانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین دووپات کراوەتەوە و هەروەها داوای گەڕانەوەی ئاوارەکانی غەززە دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پاڵنەرەکانی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین بە "بێباکانە" وەسف دەکات.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment