لیژنەکانی چاودێریی بازاڕ لە هەشت مانگی ڕابردوودا  120 شوێنیان داخستووە

لیژنەکانی قایمقامییەت و چاودێریی بازاڕ لە هەولێر، لەماوەی 8 مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، سەردانی زیاتر لە 10 هەزار شوێنی بازرگانیان کردووە، بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان، 120 شوێنیان داخستووە.

لیژنەکانی قایمقامییەت و چاودێریی بازاڕ لە هەولێر، ئاماری هەشت مانگی ڕابردووی ئەمساڵیان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکەن، لەو ماوەیەدا، سەردانی 10 هەزار و 684 شوێنی بازرگانی کردووە، بۆ ئەوەی ڕێگە لە فرۆشتنی خواردن و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو و خراپدا بگرن، ئاماژە بەوەش دەکەن، بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان، 120 شوێنی بازرگانیان داخستووە و هەر یەکەیان بەپێی ئاستی سەرپێچییەکەی، لە 50 هەزار دینارەوە بۆ 5 ملیۆن دینار پێبژاردنیان بۆ کراوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment