شه‌رع و فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كانی دیمه‌شق و واشنتنیان تاوتوێ كرد

سه‌رۆكی سووریا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی ئاسۆی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و واشنتن و بواره جیاوازه‌كانی دیكه‌ی نێوانیان ده‌كه‌ن.
هه‌ینی، 12ـی ئه‌یلوولی 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سووریا له‌گه‌ڵ چارڵز برادلی کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمه‌ریکا له دیمه‌شق كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا ئاماده‌ی بوو، ئاسۆکانی هاوکاریی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان لە بوارە جیاجیاکان تاوتوێ کرد.
سه‌رۆكایه‌تیی سووریا له‌م باره‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، كۆبوونه‌وه‌كه له كه‌شێكی ئه‌رێنی به‌ڕێوه چووه كه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی هاوبه‌شییه ستراتیجییه‌كان و فراوانكردنی كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكاندا كردووه‌ته‌وه.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تیی سووریا ده‌ڵێت، لەتیفه درووبی هاوژینی ئه‌حمه‌د شەرع، ، لە کۆشکی گەل پێشوازی لە هاوژینی کوپەر کرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆکان لەسەر پرسە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان كرد کە بەرژەوەندیی هاوبەشیان بۆ هه‌ردوو وڵات تێدایه، به‌تایبه‌ت كه ڕۆڵی ئافره‌تان لە دروستکردنی پردی لێکتێگەیشتن لە نێوان گەلان ڕەنگ ده‌داته‌وه.
چارڵز برادلی کوپەر له 9ـی ئابی ئه‌م ساڵ له شوێنی مایكڵ كۆرێللا له پۆستی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كار بوو.