گۆرانكاری له وادهی بهڕێوهچوونی كلاسیكۆ كرا
به فهرمی وادهی دیاریكراوی یاری كلاسیكۆ دهستنیشانكرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یاریی کلاسیکۆی یەکەمی لالیگا بڕیارە رۆژی ٢٤ـی ئەم مانگە لە یاریگای کامپ نوو بکرێت، رۆژی شەممە کاتژمێر پێنجی ئێوارە دەکرێت، کەبۆ دووەم وەرز لەسەر یەک یاریی کلاسیکۆ لە کامپ نوو بەبێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجام دەدرێت.
بۆ راکێشانی زیاتری هاندەرانی رۆژهەڵاتی ئاسیا یارییەکە کاتژمێر چوار بە کاتی بارسێلۆنا و پێنج بە کاتی هەولێر دەکرێت، کە وەرزی رابردووش لالیگا هەوڵی دا یارییەکە کاتژمێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆ بکرێت بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەکانی کەتەلۆنیا یارییەکە دواخرا.