چالاكوانانی به‌غدا: حكوومه‌ت ئه‌ركی خۆی بۆ پاراستنی پاكوخاوێنی به‌جێ ناهێنێت

چالاكوانانی عێراقی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نیگه‌رانی خۆیان له به‌رانبه‌ر پیسی شه‌قام و شوێنه گشتی و سه‌ره‌كییه‌كانی به‌غدای پایته‌خت ده‌رده‌بڕن و ئۆباڵی ئه‌مه‌ش ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
شه‌ممه، 13ـی ئه‌یلوولی 2025، چالاكوانانی عێراقی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند وێنه و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نیا دوای چه‌ند كاتژمێرێك له كردنه‌وه‌ی شه‌قامی ڕه‌شید له به‌غدا، زبڵ و خاشاكێكی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه فڕێ دراوه و دیمه‌نی شه‌قامه‌كه و ناوچه‌كه‌یان شێواندووه.
چالاكوانانی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئاست ئه‌م دۆخه به‌رپرسیارن و ئه‌و خزمه‌ت و ئه‌ركه‌ی له ئه‌ستۆیاندایه، جێبه‌جێی ناكه‌ن.
چالاكوانانی عێراقی تووڕه‌ن و ده‌ڵێن، حكوومه‌ت و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان حه‌ق وایه هۆشیاری له‌ناو هاووڵاتییان بڵاوبكه‌نه‌وه و هاوكات به‌رده‌وام چاودێریی پاكوخاوێنی شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان بكه‌ن.
ئه‌وان ده‌شڵێن، له كاتێكدا عێراق به لانكه‌ی شارستانییه‌تی ده‌ناسرێت، كه‌چی به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته له به‌رانبه‌ر ئه‌م ناو و مێژوو و ڕابردووه‌دا بێباكن و ناتوانن به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌خلاقی و نیشتمانیی خۆیان به‌جێبهێنن.