تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن12 بزانە

ئەپڵ نوێترین ئایفۆنی بڵاوکردەوە

K24- هەولێر:

کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن12ـی نمایشکرد، نرخەکەی لە 699 دۆلار دەستپێدەکات و لە 23 ئەم مانگەوە لە 30 وڵات بڵاودەکرێتەوە.

تایبەتەمەندییەکانی ئایفۆنە نوێیەکە بەمجۆرەی خوارەوەیە:

پرۆسێسەری A14 bionic

تەکنەلۆژیای نوێی کامێرا و وێنەگرتن کە هەرگیز لە پێشووتر بەکار نەهاتووە

سیستمی 5G

سکانەری ''لیدار'' کە بۆ پێوانەکردنی دووری و تەنە جیاوازەکان بەکار دێت

بارگاویکردن بە وایەرلێس، دژە ئاو و سیستمی رووناکی نوێ

نرخەکان بە گوێرەی جۆری ئایفۆنەکە، ئایفۆن12، ئایفۆن12 مینی، ئایفۆن12 پرۆ و ئایفۆن12 پرۆ ماکس دەگۆڕێت، لە 699 دۆلار بۆ هەزار و 99 دۆلار جیاوازی هەیە.