بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

یەکشەممە 14ی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە لە سبەی دوو شەممە ژمارەیەک کامێرای تیژڕۆیی بە شێوەیەکی فەرمی چالاک دەبن.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک ئاماژەی بە شوێنی کامێرای تیژڕۆییەکان کراوە؛ بریتین لەم شوێنانە:

قەزای سێمێل

ڕێگای بەرانبەر زانکۆی نەورۆز، خێرایی دیاری کراو 80 کیلۆمەترە لە هەر کاتژمێرێک دا

ڕێگای گوندی فەرەنسی (2)، خێرایی دیاری کراو 80 کیلۆمەترە لە هەر کاتژمێرێک دا

ڕێگای سەرەکی کۆمەڵگەی فەیدیێ، خێرایی دیاری کراو 60 کیلۆمەترە لە هەر کاتژمێرێک دا

قەزای ئامێدیی

ڕێگای سەرەکی ئامێدیی، خێرایی دیاری کراو 50 کیلۆمەترە لە هەر کاتژمێرێک دا

قەزای ئاکرێ

ڕێگای ڕاپەرین نزیک بنکەی گوڵان، خێرایی دیاری کراو 60 کیلۆمەترە لە هەر کاتژمێرێک دا

ڕێگای پەیمانگا نزیک بەنزینخانەی ئاکرێ سپۆرت، خێرایی دیاری کراو 80 کیلۆمەترە لە هەر کاتژمێرێک دا

ڕێگای میر زەند، خێرایی دیاری کراو 60 کیلۆمەترە لە هەر کاتژمێرێک دا

ڕێگای بێجیل، خێرایی دیاری کراو 80 کیلۆمەترە لە هەر کاتژمێرێک دا

ڕێگای باشقال، خێرایی دیاری کراو 60 کیلۆمەترە لە هەر کاتژمێرێک دا

ڕێگای گردەسین، نزیک بەنزینخانەی گوڵان، خێرایی دیاری کراو 100 کیلۆمەترە لە هەر کاتژمێرێک دا

کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی لە ترافیکەکان

سەنتەری پارێزگای دهۆک

ترافیکی ژووری بازرگانی

ترافیکی نزیک فرۆشگای مازی

ترافیکی شوقەکانی مێرسین تاوەر

ترافیکی زڕکا

سەنتەری قەزای ئاکرێ

ترافیکی قەلات

ترافیکی پیشەسازی

 
 
Fly Erbil Advertisment