سەرۆکی ئەمەریکا: ناتوانم شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕابگرم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، حەز دەکات شەڕی ئۆکرانیا ڕابگرێت، بەڵام پێدەچێت کارێکی قورس بێت. ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕق و کینەی نێوان ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بە خەیاڵدا نایەت."

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ترەمپ گوتی: پوتن و زێلێنسکی نایانەوێت قسە لەگەڵ یەکتر بکەن.

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ڕەخنەی لە ئەورووپا گرت و ڕایگەیاند، ئەگەرچی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بێت، بەردەوامە لە کڕینی نەوتی ڕووسیا و پێویستە سزاکانی سەر ڕووسیا توندتر بکاتەوە.

ترەمپ سزاکانی ئەورووپای بۆ سەر ڕووسیا بە "قورس" نازانێت و جەختی لەسەر ئامادەیی خۆی بۆ سەپاندنی سزای زیاتر کردەوە، بە مەرجێک ئەورووپییەکان ڕێوشوێنەکانیان توندتر بکەنەوە بۆ ئەوەی هاوتا بێت لەگەڵ کردەوەکانیدا.

گوتیشی: "ئەورووپا بەردەوامە لە کڕینی نەوت لە ڕووسیا، منیش نامەوێت ئەوان نەوتیان لێ بکڕن. ئەو سزایانەی هەیانە، ئەوەندە توند نییە. منیش ئامادەم سزاکان بسەپێنم، بەڵام دەبێت ڕێوشوێنەکانیان توندتر بکەنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەوەی من دەیکەم، ڕێکارەکانیان توندتر بکەنەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، "چ غازی سروشتی بێت یان تەنانەت جگەرەش گرنگی پێنادەم، بڕیار نییە لە ڕووسیا بکڕن، لەکاتێکدا ئێمە ئەوەندە پارە بۆ هاوکارییەکان خەرج دەکەین."

ترەمپڕاشیگەیاند، "ئێمە تەنیا چەک بە ناتۆ دەفرۆشین و ئەوە بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە. بایدن 350 ملیار دۆلاری خەرجکرد، منیش هیچم خەرج نەکرد، ئێمە پارە پەیدا دەکەین. بەڵام دەمەوێت شەڕیش ڕابگرم."

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment