کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نزمترین پلەکانی گەرمای شارەکانی کوردستان 24 پلەی سیلیزی و بەرزترین پلە 41 پلەیە. 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 15-9-2025، ئاسمان ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەى سێشەممە، 16-09-2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی 

هەولێر : 37 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی

دهۆک : 35 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 33 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 37 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان 41 پلەی سیلیزی

 
Fly Erbil Advertisment