ناوه‌نده میللی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی كه‌ربه‌لا: دۆخی په‌روه‌رده له شاره‌كه‌مان نائومێدكه‌ره

كه‌رتی په‌روه‌رده به‌هۆی خراپئیداره‌دانی سامانی دارایی و مرۆییه‌وه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی عێراقه‌وه به‌تایبه‌ت له دوای ساڵی 2003ـوه، ڕووبه‌ڕووی داڕمان بووه‌ته‌وه و تاوه‌كوو ئێستا له دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه و هه‌موو ئه‌و توانا داراییانه، به‌ڵام منداڵانی عێراق قوتابخانه و باڵه‌خانه‌ی شایسته و گونجاویان نییه تێیدا بخوێنن، ته‌نانه‌ت به‌م هۆیه‌وه، به‌شێك له قوتابخانه‌كان سێ و چوار ده‌وامیان لێ ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش هێنده‌ی دیكه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی له‌م وڵاته ڕووبه‌ڕووی قه‌یران كردووه‌ته‌وه و ڕۆژ له دوای ڕۆژیش ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له دژی ئه‌م دۆخه ناوئومێدكهره زیاتر ده‌بێت.
دووشه‌ممه، 15ـی ئه‌یلوولی 2025، ناوه‌نده میللی و جه‌ماوه‌رییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و چالاكوانانی كه‌ربه‌لا، له یاداشتێكی هاوبه‌شدا داوایان له به‌رپرسانی شاره‌كه و حكوومه‌تی عێراق كرد، كۆتایی به قه‌یرانی سیسته‌می سێ ده‌وامی له قوتابخانه حكوومییه‌كان بهێنن كه وه‌كوو ڕایانگه‌یاندووه، كاریگه‌ریی زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاستی قوتابییانیان دروست كردووه.
ناوه‌نده میللی و جه‌ماوه‌رییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و چالاكوانانی كه‌ربه‌لا گوتوویانه، هه‌موو ساڵێك چاوه‌ڕوانن له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوێندن، چی دیكه منداڵه‌كانیان سێ ده‌وامی له قوتابخانه‌كان نه‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانییه‌كانیان به‌تایبه‌تی له دوای ساڵی 2003ـوه، پیر بوونه و هیچ ئومێدێكیان نه‌ماوه و له‌م باره‌وه ترووسكاییه‌ك نابینن.
ناوه‌نده میللی و جه‌ماوه‌رییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و چالاكوانانی كه‌ربه‌لا ده‌شڵێن، شاره‌كه‌یان به‌هۆی بوونی مه‌زاره پیرۆزه‌كان و به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنێكی گه‌شتیاریی ئایینییه، داهاتێكی زۆری هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسان له خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی وه‌كوو په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و كه‌رته‌كانی دیكه به‌كاری ناهێنن.