پەیامنێری کوردستان24: تا پاکتاوکتردنی قەرزەکان چاڤیلاند ناکرێتەوە
هێزێکی پۆلیس چووەتە بەردەم پرۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند و دەرگاکانی داخست، بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە سلێمانی، لە چەند ڕۆژی داهاتوو پشکەکانی چاڤیلاند و نالیا لە زیادکردنی ئاشکراوە دەفرۆشرێت.
ئارام بەختیار، پەیامنێری کوردستان24، لە سلێمانی ڕاگەیاند: هێزێکی پۆلیس چووەتە بەردەم پرۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند و دەرگاکانی داخست، بە کارمەندەکانی پرۆژەکە گوتراوە بڕۆنە ماڵەوە و تاوەکوو بڕیارێک بۆ کردنەوەی دەدرێت.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات، وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند بەگوێرەی یاسا، نابێت بکرێتەوە ئەمەش بەهۆی قەرزەکانی، هیچ کەسێک لەو پرۆژە گەشتیارییە نەماوە و دەرگاکانی داخراوە، قەرزەکانی چاڤیلاند و نالیا 60 بەشی خراوەتە زیادکردنی ئاشکراوە.
هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەرگا کرایەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت پشکەکانی چاڤیلاند و نالیا بکڕن.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە، سێشەممە، 26ـی ئابی 2025، هاوڕێ بەختیار، بەڕێوبەری پشکنینی باج لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی باجەکان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: پڕۆژەی چاڤیلاند لە ساڵی 2013 کرایەوە و بۆ ماوەی 10 ساڵ وەکوو هەموو پڕۆژەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان لە پێدانی باج بە حکوومەت بەخشرا، بەڵام لە دوای ساڵی 2023 دەبوو داهاتی ساڵانەی پڕۆژەکە و باجی حکوومەت لەکاتی خۆیدا ڕادەست بکات، تاوەکو ئێستا نەیکردووە.
هاوڕێ بەختیار گوتی: ڕاستە پڕۆژەی چاڤیلاند لە پێدانی باج بەخشرابوو، بەڵام کۆمەڵێک بەرپرسیارێتی دیکە لەسەر خاوەنی چاڤیلاند هەبوو کە دەبوو لەکاتی خۆیدا جێبەجێیان بکات و نەیکردووە، کە بریتین لە:
1- باجی فرۆشراوەکان کە بریتییە لە پێدانی ٪10ـی داهاتی سەرجەم خواردنگە و یارییەکان و هەموو ئەو شتانەی کە لە پڕۆژەکە هەن بە حکوومەت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک لە کۆمپانیای چاڤیلاند نەنێردراوە.
2-کۆمپانیای چاڤیلاند پێویست بوو پەڕاوی ساڵانەی خۆی بە شەفافیەت بۆ بەڕێوبەرایەتی باج بنێرێت .
3- باجی کارمەند؛ پێویست بوو، کۆمپانیایی چاڤیلاند هەموو سێ مانگ جارێک دەبوو دەستەبەری کۆمەڵایەتی پێشکەش بەڕێوبەرایەتی باج بدات، بەڵام هەموو ئەو پارەیەیان بۆخۆیان هەڵگرتووە.
