رێگه به كریستیانۆ نادرێت بگه‌ڕێته‌وه ئیتاڵیا
كریستیانۆ كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت
رۆژنامه‌ی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكرده‌وه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاره‌زوو ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی له ئیتاڵیا به‌ڵام به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی نهدروستی ئه‌و وڵاته رێگه نادرێت ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه بچنه نێو خاكی ئیتاڵیا.
به‌مهۆیه‌وه كریستیانۆ پێویسته تاكو له كۆرۆنا رزگاری ده‌بێت پێویسته له پۆرتوگال بمێنێته‌وه و له چه‌ند یارییه‌كی یوڤێنتۆس بێبه‌ش ده‌بێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، كریستیانۆ به‌پێی پڕۆتۆكۆلهكان پێویسته تا 14 رۆژ له كه‌ره‌نتینه نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه، به‌مه‌ش پێشبینی ده‌كرێت له 3 یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كرۆتۆنی، هێلاس ڤیرۆنا و دینامۆ كێیڤ داببڕێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه نه‌توانێت له چامپیۆنزلیگ له 28ـی ئه‌م مانگه به‌رامبه‌ر بارسێلۆناش یاری نه‌كات.