ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ دەگاتە بەریتانیا

بڕیارە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا بەسەردانێکی فەرمی بگاتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.

بەگوتەی بەرپرسانی ئەمریکا، لەسەردانەکەدا، ژمارەیەکی زۆر لە بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری گەورە کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بواری تەکنۆلۆجی و ژیریی دەستکرد، یاوەرى دۆناڵد ترەمپ دەکەن، بڕیارە سەردانەکەی ترەمپ بۆ بەریتانیا سێ رۆژ بخایەنێت.

ئاماژەبەوەشکراوە، لەم سەردانە جەخت لە هاوبەشییەکی نوێی نێوان هەردوو وڵات دەکرێتەوە، لە بوارەکانی زانست و تەکنەلۆجیا، کە بەهای ملیارەها دۆلار رێککەوتن و وەبەرهێنانی نوێ لەخۆدەگرێت، کە پێشبینی دەکرێت 10 ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت.

 
Fly Erbil Advertisment