لە سلێمانی شوێنەوارێکی 200 ساڵەی بابانییەکان دۆزرایەوە
لە سلێمانی نهێنییەکی 200 ساڵەی بابانییەکان دۆزرایەوە، شوێنەوارێک تا ئێستا کۆنترینە لە شارەکە و نهێنی زۆری تێدابووە
یەکەمین شوێنەواری سەردەمی بابانییەکان لە سلێمانی دۆزرایەوە، گەرماوی "فاتمەخان"ـە چەندین کەرەستەی بەنرخی تێدابوو، ئاڵتون و خشڵ و بەردی گرانبەهای تێدایە، فاتمە خان دایکی سلێمان پاشای بابان بووە بەپێنج قۆناغ کنە و پشکنین بۆ شوێنەوارەکە دەکرێت و لە قۆناغی یەکەم بەشی سەرەوە و دیواری حەمامەکە دەرهێنراون.
عەلی هیجران، بەڕێوەبەری پرۆژەکە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ، کاری پشکنین و هەڵکۆڵین لە پێنج قۆناغدا ئەنجام دەدرێت و ئێستا لە قۆناغی یەکەمیدایە. هەوڵ دەدرێت دوای تەواوبوونی کارەکان، شوێنەوارەکە بخرێتە ناو گۆڤارێکی نێودەوڵەتی و بکرێتە شوێنێکی گەشتیاری. ڕەنگە تاوەکوو پێنج ساڵ کاری پشکنین لە حەوشەی پشتی سەرا بەردەوام بێت.
مێژووی شونەوارەکە بۆ 200 ساڵ بەرلەئێستا دەگەڕێتەوە بەپێی توێژینەوەکان حەمامەکە بۆ میرانی بابانییەکان بووە، ئێستا شوێنەواری سلێمانی دەیەوێ دوای تەواوبوونی قوناغەکانی کنە و پشکنین بکرێتە شوێنێکی گەشتیاری.
هاشم حەمە عەبدالله، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی گوتی: پێویستە ئەمە بپارێزرێت، چەترێکی گەورەی بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی باران تێکی نەدات، ئینجا دواتر کنە و پشکنینی زیاتر دەکەین تاوەکوو سنووری حەمامەکەمان بۆ دەردەکەوێت، دواتر ئەکرێت شوێنەکە بکرێتە مۆزەخانەیەکی کراوە.
سەبیلی جگەرە کێشان دۆزارەتەوە لەم حەمامە لەسەری نوسراوە قازی ، بیناسازییەکەی کۆنترینە تائێستا دۆزاربێتەوە لە سەنتەری سلێمانی کە بۆ سەردەمی بابانییەکان دەگەڕێتەوە ئەم حەمامە تاکە بینای سەردەمی بابانییەکانە ئێستا لە شاری سلێمانی