ئالۆنسۆ بۆ یارییەكەی ئەمشەو سەری لێشێواوە

ئالۆنسۆ بۆ یەكەمجار ئەم پێكهاتەیە تاقی دەكاتەوە

جود بێلینگهام و چابی ئالۆنسۆ
جود بێلینگهام و چابی ئالۆنسۆ

بە گوێرەی سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەی ریال مەدرید، ئالۆنسۆ بۆ رووبەڕبوونەوەی مارسێ تووشی سەرلێشێواوی بووە و هێشتا لە دانانی پێكهاتەكەی بۆ یارییەكەی ئەمشەو دڵنیا نەبووەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 16 ئایلولی 2025، لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی ئۆڵۆمپیکی دی مارسێ دەکات، لەو یارییەدا شاهانەكان هەوڵدەدەن لەپێناو ئەوەی وەكو گەورەی چامپیۆنزلیگ بمێننەوە بە بەهێزی دەست بە وەرزی نوێی پاڵەوانێتییەكە بكەن.
بەگوێرەی راپۆرتێكی ڕۆژنامەی "AS"ـی ئیسپانیا، پێشبینی دەکرێت چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری ریال مەدرید بۆ یارییەكەی ئەمشەو پشت بە پێكهاتەیەكی چاوەڕواننەكراو ببەستێت و تا ئێستاش خۆی یەكلایی نەكردووەتەوە لە باڵی چەپ پشت بە ڤینسیۆس یان رۆدریگۆ ببەستێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رۆژنامە مەدرییەكە كەوتووە ئالۆنسۆ بۆ رووبەڕووبوونەوەی مارسێ ئەم پێكهاتەیەی خوارەوە تاقی دەكاتەوە.

گۆڵپارێز: تیبۆ کۆرتوا.
بەرگریکاران: ئارنۆڵد، میلیتاو، هاوسن و کارێراس.
هێڵی ناوەڕاست: گولەر، چۆامینی و ڤاڵڤێردی.
هێرشبەران: ماستانتونۆ، ئێمباپێ و (ڤینیسیۆس یان ڕۆدریگۆ).

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، جود بێلینگهام و ئێدواردۆ کامڤینگا، لە پێكانەكانیان چاكبوونەتەوە، بەڵام بۆ ئەم یارییە ئالۆنسۆ بەشێوەیەكی سەرەكی پشتیان پێ نابەستێت و لەسەر کورسی یەدەگ دەبن.

 

 
Fly Erbil Advertisment