بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کەمکردنەوەیەک بۆ کۆمپانیاکان ڕادەگەیەنێت

فەرمانگەی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان و خانووبەرە، لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەبەستی پێشکەشکردنی (دەرخستە) بۆ گۆڕینی 10 بەرزکەرەوە (مصعد) لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون، بانگهێشتی کۆمپانیاکان دەکات
سێشەممە 16ی ئەیلوولی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، فەرمانگەی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان و خانووبەرە، لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی ئۆفەرەکانیان (دەرخستە) بە مەبەستی گۆڕینی 10 بەرزکەرەوە لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی "ناز سیتی" لە هەولێر بانگهێشتی کۆمپانیاکان دەکات، دوا کاتیش بۆ وەرگرتنی دەرخستەکان و کردنەوەی تەندەر کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ڕۆژی 24ی ئەیلوولی 2025 دەبێت.
مەرج و دۆکیۆمێنتە پێویستەکان:
1- دانانی چەکی پەسەندکراو و بارمتەی یاسایی بە بڕی (20,285,000) بیست ملیۆن و دووسەد و هەشتا و پێنج هەزار دینار.
2- وێنەیەک لە مۆڵەتی فەرمی و پۆلێنیی (کۆمپانیا) کە نوێ کرابێتەوە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
3- تەنیا کۆمپانیای پسپۆڕ لە بواری دانان و چاککردنەوە و سازدانەوەی بەرزکەرەوە (مصعد) دەتوانێت بەشدار بێت.
4- ئەو کۆمپانیایەی تەندەر پڕ دەکاتەوە، دەبێت جۆری براندەکەی دیاری بکات.
5- کۆمپانیای ناوبراو چەند کارێکی هاوشێوەی پێشوویان ئەنجام دابێت بە بەڵگەی سەلمێنراو.
6- کۆمپانیا دەبێت سەنتەری چاککردنەوە و خزمەتگوزاری و سازدانەوەی هەبێت، لە بواری ئەو براندەی پێشکەشی دەکات.
7- ئەو براندەی پێشکەش دەکرێت، نابێت کۆکراوە بێت، بەڵکوو گشت بەشەکانی ئامێرەکە هەمان کۆمپانیای دروستکەر بێت.
8- ماوەی ئەنجامدانی پرۆژەکە لە (180) ڕۆژژمێری (تقویمی) تێپەڕ نەکات و دابەش دەبێت بۆ دوو قۆناغ.
9- (cv) ی کۆمپانیا.
10- پێویستە کۆمپانیای پێشکەشکار پاکانەی باجی دەرامەتی نوێ بهێنێت.
11- دەرخستەی مۆرکراو.
12- کۆمپانیای پێشکەشکار دەبێت بریکارنامەی فەرمیی هەبێت.
13- ڕسومات و خەرجییەکانی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی، کە کەمکردنەوەکەی بۆ دەردەچێت.
14- نرخی هەر تەندەرێک (100,000) سەد هەزار دینارە.
15- پسوولەی وەرگرتنی تەندەر.
ناونیشان: سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانگەی یاسایی، بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان و خانووبەرە.