سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئاکۆ عەباس ئاغا دەکات

سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بۆ کۆچی دوایی ئاکۆ عەباس ئاغا سەرەخۆشی خۆی بە عەباس ئاکۆ عەباس ئاغا کوڕی خودالێخۆشبوو و خانەوادەکەی و کەسوکاری گەیاند.

ڕۆژی سێشەممە 16ـی ئەیلوولی 2025 بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، سەرۆک بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عەباس ئاکۆ عەباس ئاغا ئاکۆیی کوڕی خودالێخۆشبوو ئاکۆ عەباس ئاغا کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە عەباس ئاکۆ عەباس ئاغا و خانەوادەکەی و کەسوکاری گەیاند بۆ کۆچی دوایی ئاکۆ عەباس ئاغا و هاوخەمیی خۆی بۆیان دەربڕی.

 
Fly Erbil Advertisment