نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
نرخی ئێستای نەوت
K24- هەولێر:
بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەم لە لایەن رێکخراوی ئۆپێک، نرخی نەوت بەرزبووەوە.
رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەرەڕای مەترسییەکانی کۆرۆنا و بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەم لە لایەن ئۆپێک، نرخی نەوتی خاو بۆ 43 دۆلار و 32 سەنت بەرزبووەوە.
هەروەها، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، بۆ 41 دۆلار و 9 سەنت بەرزبووەوە.
بەهۆی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست، نرخی نەوت دابەزی ئەمەش زیانی بەو وڵاتەنە گەیاند کە پشتیان بە بەرهەمی نەوت بەستووە.